كۆنسوڵی یابان سه‌ردانی زانكۆی كۆیه‌ی كرد.
رۆژی پێنج شه‌ممه رێكه‌وتی ٢٠٢١/٢/١١ كۆنسوڵی یابان خاتوو (ناگایاما یوشیکۆ) سه‌ردانی زانكۆی كۆیه‌ی كرد, سه‌ره‌تای سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی كۆیه بوو له لایه‌ن به‌رێز پ.د وه‌لی محمود سه‌رۆكی زانكۆی كۆیه و به‌رێز یاریده‌ده‌ره‌كانی زانكۆ و راگری فاكه‌ڵتیه‌كان و به‌رێوه‌به‌ری په‌یوه‌ندییه‌كانی زانكۆ و به‌رێوه‌به‌ری به‌كارخستنی زانكۆوه پێشوازی لێكرا, له سه‌رۆكایه‌تی زانكۆ كۆبوونه‌وه‌كیان ئه‌نجامدا، سه‌ره‌تا به‌رێز سه‌رۆكی زانكۆ به‌خێرهاتنی كۆنسوڵی یابانی كرد بۆ زانكۆی كۆیه و خۆشحاڵی خۆی و زانكۆی ده‌ربڕی بۆ هه‌م سه‌ردانه.
هه‌ر له درێژه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی كۆنسوڵی یابان سه‌ردانی فاكه‌ڵتی ئه‌ندازیاری كرد‌و له لایه‌ن به‌رێز پ.ی.د محمد حسیب زه‌نگه‌نه راگری فاكه‌ڵتی ئه‌ندازیاری و سه‌رۆك به‌شی ئه‌ندازیاری ته‌لارسازی و سه‌رۆك به‌شی ئه‌ندازیاری جیۆتهكنیكهوه پێشوازی لێكرا.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا لهراگرایهتی فاكه‌ڵتی ئه‌ندازیاری به‌ڕێز راگری فاكه‌ڵتی به‌خێرهاتنی كۆنسوڵی یابانی كرد‌و خۆشحاڵی فاكه‌ڵتی ئه‌ندازیاری ده‌ربری به‌م سه‌ردانه‌یان, دواتر سه‌ردانی بینایه‌ی تاقیگه‌كانی فاكه‌ڵتی ئه‌ندازیاری كرد
کونسوڵی فەڵەستین سەردانی زانکۆی کۆیە دەکات
ڕێکەوتی 10\02\2021 کاتژمێر یازدەی پێش نیوەڕۆ بەڕێز (نەزمی حزوری) سەرکونسوڵی گشتی فەڵەستین لە هەولێر سەردانی زانکۆمانی کرد و لە لایەن بەڕێز سەرۆکی زانکۆ و یاریدەدەرانی سەرۆکی زانکۆ و بەڕێوەبەری پەیوەندییەکان و بەڕێوەبەری سەنتەری مەلای گەورە، بە گەرمی پێشوازی لێ‌کرا، ئامانجی سەردانەکە چاندنی نەمامێکی زەیتوون بوو لە ناو یەکێک لە باخچەکانی زانکۆمان کە وەک سومبولی برایەتی و دۆستایەتی دوو گەلی کورد و گەلی فەلەستین بمێنێتەوە، دواتر لە دانیشتنێکی کورت‌دا بەڕێز سەرکونسوڵی گشتی باسی لە گرێدانی پەیوەندی ئەکادیمی و زانستی کرد لە نێوان زانکۆی کۆیە و زانکۆکانی فەڵەستین لە داهاتوودا.